بانكی ناوەندی عێراق: هیچ گۆڕانكارییەك لە نرخی دۆلاردا ناكرێت
  2022-02-20       391       

بانكی ناوەندی عێراق، ئەمشەو یەكشەممە، جەختی كردەوە كە نرخی دۆلار جێگیرەو هیچ نیەتێك نییە بۆ گۆڕینی نرخی فرۆشی دۆلار.

ئاوێنە: بانكی ناوەندی عێراق، كەمێك لەمەوبەر لە بەیاننامەیەكدا لەزاری سەرچاوەیەكی بەرپرسی بانكەكەوە، ئاشكرایكرد، هیچ نیەتێك بۆ دەستكاریكردنی نرخی ئێستای فرۆشتنی دۆلار، بەتایبەت لەدوای ئەو ئەنجامە ئەرێنییانەی لەماوەی رابردودا لەم نرخەی ئێستای فرۆشی دۆلار كەوتونەتەوە.

ئاوێنە لە تەلەگرام جۆین بكە

ئەوەشی خستۆتەڕو، لەو گفتوگۆیانەی دوێنێ شەممە لەمیانی بانگهێشتكردنی پارێزگاری بانكی ناوەندی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران كراون، جەخت لە پێویستی خستنەگەڕی هەوڵەكانی سەرجەم دامەزراوەكانی حكومەت كراوەتەوە بۆ باشكردنی ئاستی ئابوری و بژێوی چینە هەژارەكان، كە بەرزبنەوەی تێكڕای هەڵاوسان كاری تێكردون.

سەرچاوە بەرپرسەكەی بانكی ناوەندی داوای لە هاوڵاتیان كردوە گوێ نەدەنە ئەو هەواڵانەی كە باس لە ئەگەری گۆڕینی نرخی دۆلار دەكەن.

جەختیشی كردۆتەوە كە بانكی ناوەندی، خاوەنی یەدەگی دراوی بیانی پێویستە بۆ جێگیركردنی نرخی دۆلار لە نرخی فرۆشی ئێستایدا.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×