ناوه‌ندى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌كان له‌هه‌وڵى پێكهێنانى هاوپه‌یمانیه‌كن به‌سه‌رۆكایه‌تى نورى مالیكى‌و ڕایده‌گه‌یه‌نن، تائێستا هاوپه‌یمانیه‌كه 133 ئه‌ندامى له‌خۆگرتوه.
عائید هیلالى سه‌ركرده له‌هاوپه‌یمانى فه‌تح ڕایگه‌یاند، سه‌رقاڵى دروستكردنى گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانین به‌سه‌رۆكایه‌تى نورى مالیكى‌و هاوپه‌یمانیه‌كى نیشتیمانى پێكده‌هێنن‌و هاوپه‌یمانیه‌كه شیعه‌و سوننه‌و كوردى تێداده‌بێت‌و تائێستاش 133 ئه‌ندام ناوى خۆیان له‌و هاوپه‌یمانیه تۆماركردوه.
ناوبراو ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، كاتى ڕاگه‌یاندنى هاوپه‌یمانیه‌كه وه‌ستاوه له‌سه‌ر بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى سه‌باره‌ت به‌یاساییبون یان یاسایینه‌بونى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار له‌جارى دوه‌م له‌لایه‌ن په‌رله‌مان‌و هه‌وڵه‌كانى نێوه‌ندگیریى له‌نێوان ناوه‌ندى هه‌ماهه‌نگى شیعى‌و ڕه‌وتى سه‌در.
تائێستا كێشه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوو به‌هۆى ناكۆكى نێوان لایه‌نه شیعه‌كانه‌وه چه‌قبه‌ستوویى پێوه‌دیاره‌و جگه له‌ئێران وڵاتێكى عه‌ره‌بى هه‌وڵى نێوه‌ندگیریى له‌نێوان نورى مالیكى‌و موقته‌دا سه‌در ده‌دات.