په‌رله‌مانترێكی عێراق هه‌وڵێك بۆ دابه‌زاندنی نرخی دۆلار ئاشكراده‌كات
  2022-02-21       541       

پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایده‌گه‌یه‌نێت،هاوپەیمانییەكەمان هەر لە سەرەتاوە دژ بە بڕیاریی بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار وەستایەوە.

ئاوێنه‌: پەرلەمانتارێكی عێڕاق وردەكاریی كۆبوونەوەیەكی هاوپەیمانییەكەی ئاشكرا دەكات كە تێیدا باس لە یەكخستنی هەوڵەكان كراوە لە پەرلەماندا بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار.

ئەمڕۆ دوو شەممە 21 ی شوباتی 2022، محەمەد شەممەری پەرلەمانتاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا كۆمەڵێك پرسی تاوتوێ‌ كردووە، لەسەرو هەمووشیانەوە پرسی نرخی خەرجی دۆلار كە بەهۆی بەرزكردنەوەی نرخەكەی زیانێكی زۆر بە گەلی عیراق گەیشت، هاوپەیمانییەكەشیان هەر لە سەرەتاوە دژ بە بڕیاریی بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار وەستایەوە”.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌،لە كۆبوونەوەكەدا پێداگریی لەسەر دابەزاندنی نرخی دۆلار و گێڕانەوەی بۆ نرخی پێشووی كرا و هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بڕیاریدا لەگەڵ هێزە سیاسییەكانی تردا بكەوێتە خۆی بۆ تێپەڕاندنی بڕیارەكە لەكاتی پێشنیاركردنی لە پەرلەمان.

محه‌مه‌د شه‌مه‌ری ئه‌وه‌شی خستۆته‌روو،هەروەها لە كۆبوونەوەكەیاندا گفتووگۆ لەسەر دوایین پەرەسەندنی پرۆسەی سیاسی كرا و كۆبوونەوەكەی ئەوانیش بەو پێیەی دەوڵەتی یاسا یەكێكە لە كۆڵەكەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی، زەمینەسازییە بۆ كۆبوونەوەیەكی فراوانی چوارچێوەی هەماهەنگی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×