نەخۆشخانەی "كەفیل" لە كەربەلا، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، هەواڵی گواستنەوەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراقی بۆ نەخۆشخانەكەیان رەتكردەوەو وتیشی، دۆخی تەندروستی ناوبراو باشە.
ئاوێنە: نەخۆشخانەی "كەفیل"ی تایبەت لە كەربەلا، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، هەندێك پێگە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەوڵی ئەوەیان بڵاوكردۆتەوە كە گوایە عەلی سیستانی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەكەمان، لێرەوە دەڵێین، ئەم هەواڵانە بەتەواوەتی ناڕاستن.
وتوشیەتی، تەندروستی سیستانی زۆر باشەو كاری رۆژانەی خۆی لە نوسینگەكەی بەشێوەیەكی ئاسایی ئەنجام دەدات.