شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگری دوه‌می سه‌رۆكی پەرلەمانی عیراق داوا له هه‌ردو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵای عێراق دەكات، وانه‌ی زمانی كوردی له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عێراق بخرێته پرۆگرامه‌كانی خوێندنه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی زمانێكی رەسمی وڵاتە.
ئاوێنە: شاخه‌وان عه‌بدوڵا، ئەمڕۆ دوشەممە، له‌په‌یامێكدا له‌باره‌ی رۆژی جیهانی زمانی دایكه‌وه رایگه‌یاند، "شانازییه‌كی زۆر به‌زمانی كوردی ڕه‌سه‌ن و كه‌له‌پوری مێژویی مرۆڤایه‌تیمانه‌وه ده‌كه‌ین، پێویسته له‌سه‌ر هه‌موان باوه‌ڕیان به‌ڕه‌نگاوره‌نگی زمان هه‌بێت و رۆشنبیریی لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه و برایه‌تی و قبوڵكردنی به‌رامبه‌ر بچه‌سپێنن، له‌پێناو بنیادنانی كۆمه‌ڵگه‌ی گه‌شه‌سه‌ندوه."
جێگری دوه‌می سه‌رۆكی پەرلەمانی عیراق داواشی له هه‌ردو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵای حكومه‌تی عێراق كردوه، وانه‌ی خوێندنی زمانی كوردی له پرۆگرامی خوێندن له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن له ته‌واوی ناوچه‌كانی عێراق دابنێن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زمانێكی رەسمییە، وه‌ك له ده‌قی بڕگه‌ی ده‌ستوردا و له مادده‌ی 4/یه‌كه‌م هاتوه كه ده‌ڵێت، "زمانی عه‌ره‌بی و زمانی كوردی دو زمانی رەسمین له عێراقدا".