دادگای باڵای فیدراڵی بڕیارێكی دەربارەی نوێنەرایەتیی پێكهاتەكان لە ئەنجومەنی نوێنەران دەركرد
  2022-02-22       1062       


دادگای باڵای فیدراڵی بڕیارێكی دەربارەی نوێنەرایەتیی پێكهاتەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەركرد.

ئاوێنه‌: دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ئەمڕۆ لە بڕیارێكی نوێدا ڕایگەیاند، بەمەبەستی كاراكردنی ڕۆڵی نیشتمانی و هێنانەدی یەكسانی و پارێزگاری لە یەكێتیی نیشتمانی بۆ پێكهاتەكانی ئێزدی، شەبەك و كوردی فەیلی، بڕیاریداوە بە نادەستووریبوونی شێوازی نوێنەرایەتی ئەو پێكهاتانە لە ئەنجومەنی نوێنەران و پێویستیی یەكسانییان لەگەڵ پێكهاتەكانی مەسیحی و سائبی.

ئەو پێكهاتانە كورسی كۆتایان لە پارێزگاكانی (دهۆك، موسڵ و واست) هەیە و دەنگدان پێیان لە چێوەی ئەو پارێزگایانەدا دەبێت.

بەڵام بەپێی بڕیارەكە پێویستە یاسای هەڵبژاردن هەمواربكرێتەوە و دەنگدان بە نوێنەرانی پێكهاتەكان لە سەرتاسەری عێراقەوە بێت هاوشێوەی دەنگدان بە نوێنەرانی مەسیحی و سائبی.

سێشەممەی ڕابردوو 15ی ئەم مانگەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیارێكی سەبارەت بە نادەستووری بوونی یاسای نەوت و غازی هەرێم و ڕادەستكردنی نەوت و كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی بە ناوەند دەركرد.

دەقی بڕیارەكەی دادگا:

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×