له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق‌و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌ماندا، بڕیاریدا هه‌فته‌ی داهاتو په‌رله‌مانی عێراق میوانداری وه‌زیری دارایی بكات. هه‌مان ڕۆژ ئه‌ندامانی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان پێكبهینرێت.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان كۆبوه‌وه. له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا ڕۆژی دوشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتو په‌رله‌مانی عێراق میوانداری عه‌لی عه‌لاوی وه‌زیری دارایی بكات.
هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا بڕیاردرا هه‌مان ڕۆژ لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان پێكبهینرێت‌و ئه‌ندامانی لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق به‌پێی پسپۆریان بۆ لیژنه‌كان هه‌ڵببژێردرێت.
رۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردو، لەبینای پەرلەمانی عێراق بەسەرپەرشتی حاکم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئامادەبونی مستەفا غالب پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق سەبارەت بەنرخی دۆلار‌و مەزادی ئاشکرای دۆلار‌و بردنەدەرەوەو سپیکردنەوەی پارە کۆبونەوەیەک ئەنجامدرا، به‌ڵام عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق ئاماده‌ی کۆبونەوەكه نه‌بو.
له‌باره‌ی هۆكاری به‌شدارینه‌كردنی له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، عەلی عەلاوی لەنوسراوێکدا کە ئاراستەی حاکم زاملی کردبو رایگەیاند، "ئاماژە بەنوسراوی ژمارە 2438، بەهۆی ئەو کاتە کەمەی لەبەردەستمدا بوەو لەم دۆخەی لە ئێستادا دروستبوە نەمتوانی ئامادەی کۆبونەوەکە ببم."
ناوبراو ده‌ڵێت، "بەفەرمی داوا لەسەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەم، کۆبونەوەیەک سازبکات بە مەبەستی دەنگدان لەسەر متمانەدانەوەم وەک وەزیرو لەهەمان دانیشتنیشدا رێگەم بدەن قسەی خۆم لەسەر ئابوری و نرخی دۆلار بکەم."
وەزیری دارایی عێراق ڕاشیگه‌یاندووه، "بەردەوام ئامادەی هاوکاری تەواوم لەگەڵ ئەنجومەنی نوێنەران لەچوارچێوەی دەستور و یاسا کارپێکراوەکان‌و لەگەڵ بنەمای دابەشکردنی دەسەڵات و بەرپرسیارییەکانم لەنێوان دەسەڵاتەکانی جێبەجێکردن و یاسادانان و دادوەری."