جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هه‌ڵوێستی نوێی به‌رامبه‌ر ڕوسیا ڕاگه‌یاندو وتی، چوار دامه‌زراوه‌ی گه‌وره‌ی روسیا سزا ده‌ده‌ن‌و پێداویستیی سه‌ربازیی زیاتر ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا ده‌كه‌ن.
ئاوێنه: جۆ بایدن له‌باره‌ی ره‌وشی نوێی ئۆكرانیاوه رایگه‌یاند، دوای ئەوەی روسیا هەردو ناوچەی لوهانسک و دۆنێتسکی لەرۆژهەڵاتی ئۆکرانیا وەک دو ناوچەی دەرەوەی ئۆکرانیا ناساند، واشنتن بڕیاریدا سزای توند بەسەر مۆسکۆدا بسەپێنێت لەوانەش سەپاندنی سزا بەسەر بەرپرسانی باڵای روسیا، راگرتنی پێدانی قەرز، راگرتنی پڕۆژەی بۆری گازی نۆرد ستریم 2 و بەهێزکردنی سنورەکانی ناتۆ لەگەڵ روسیا.
وتیشی، "ئێمه سزای زیاتر به‌سه‌ر روسیادا ده‌سه‌پێنین و گڵۆپی سه‌وزیشمان بۆ سوپای ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵكردووه، تا هێزی زیاتر له‌وڵاتانی به‌ڵتیك بڵاو بكرێته‌وه.
به‌وته‌ی بایدن، روسیا موشه‌كه‌كانی به‌ره‌و روی ئۆكرانیا راگرتووه‌و ده‌بێت باجی ئه‌م هه‌ڵانه‌ی بدات.
بایدن ئه‌وه‌شی وت، روسیا 150 هه‌زار سه‌ربازی له‌نزیك سنوره‌كانی ئۆكرانیا مۆڵداوه‌و هه‌وڵه‌كانی مۆسكۆ ره‌وشه‌كه‌ی ئاڵۆز كردووه.
راشیگه‌یاند، "سزا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای روسیادا ده‌سه‌پێنین و چه‌ك و پێداویستیی سه‌ربازی زیاتر ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا ده‌كه‌ین."
له‌باره‌ی سزاكانیشه‌وه سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتی، چوار دامه‌زراوه‌ی گه‌وره‌ی روسیا سزا ده‌ده‌ین و سیستمی بانكی روسیا ده‌خه‌ینه لیستی سزاكان و ناهێڵین چیدیكه روسه‌كان ده‌ستیان به‌دارایی خۆرئاوا رابگات.
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئەوەشی خستەڕو، فەرمانیکردوە بەهێزەکانی ئەمریکا لەسنوری رۆژهەڵاتی ئەوروپا کە لەئامادەباشیدان‌و بەرگری لەهەمو بستێکی خاکی ناتۆ دەکەن، هەروەها هەموان دڵنیا دەکاتەوە کە "سزاکانمان جیاواز دەبن لەسزاکانی ساڵی 2014".