فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ئاشکرایکرد، بەفەرمی وڵاتەکەی لەژێر بەندی حەوتی نەتەوەیەکگرتووەکان دوای زیاتر لە 31 ساڵ ڕزگاری بوو.
ئاوێنە: لەمیانی پێشکەشکردنی وتەیەک لە ئەنجومەنی ئاسایش فوئاد حوسێن ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ لاپەڕەیەکی نوێی مێژوویی لەڕووی دیبلۆماتی، سیاسی و ئابوریی دەکەنەوە، بەوپێیەی عێراق لەژێر بەندی حەوت ڕزگاریبوو".
وەزیری دەرەوەی عێراق وتیشی، "چیتر عێراق هیچ بڕە پارەیەکی قەرەبوو نادات، هاوکات لەداهاتووشدا مامەڵە لەگەڵ لایەنەکانی بەندی حەوت ناکات".
لەپاش داگیرکردنی کوەیت لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراقەوە، نەتەوەیەکگرتووەکان زنجیرەیەک سزای لەژێر ناوی بەندی حەوت بەسەر عێراقدا سەپاند، کە عێراق لەو کاتەوە تا ئێستا زیاتر لە 50 ملیار دۆلار قەرەبووی کوەیتی کردووەتەوە.