عێراق لەبارەی خوێندکارانی وڵاتەکەی لە ئۆکرانیا بڕیاردەدات
  2022-02-24       487       


وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەینێت زانکۆ و پەیمانگە ئۆکرانییەکانیان ئاگادارکردوەتەوە کە مۆڵەتی خوێندن بە خوێندکارە عێراقییەکان بدەن و بەرچاورونی تەواویان بدەنێ.

ئاوێنه‌: ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، 27 زانکۆ و پەیمانگەی زانستی ئۆکرانیامان ئاگادارکردوەتەوە مۆڵەتی خوێندن بدات بە خوێندکارانی عێراق لەو وڵاتەدا.

هاوکات باڵیۆزخانەی عێراق لە ئۆکرانیا داوای لە هاوڵاتیەکانی کردوە نەچنە شوێنە مەترسیدارەکان بەتایبەت بەشی رۆژهەڵاتی وڵاتەکە و هەر پێویستیەکیشیان بو پەیوەندی بەهێڵێ گەرمی باڵیۆزخانەکەوە بکەن بە مەبەستی هاوکاریکردنیان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×