وه‌زیری دەرەوەی ئۆکرانیا: لەم پێنج لایەنەوە زیان بە ڕووسیا دەگەیەنین
  2022-02-24       984       

زیری دەرەوەی ئۆکرانیا پێنج خاڵی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لەم جەنگەدا بەو پێنج خاڵە زیان بە رووسیا دەگەیەنێت.

ئاوێنه‌: وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا دیمتری کۆڵۆبیا، بڵاویکردەوە، جیهان جوڵەی خێرا دەکات بۆ وەڵامدانەوەی پرۆسە سەربازیەکەی رووسیا، ئەمڕۆ ئەنجامیدا بۆ سەر ئۆکرانیا، چوونکە، داهاتووی ئەوروپای خستۆتە بەردەم هەڵسەنگاندنەوە. 

پێنج خاڵی ئاشکراکردووە، لە رێگەیەوە سزای رووسیا دەدرێت 

1- سزای وێرانکەری سەر رووسیا، وەک چی لە یەکێتی سۆڤیەت کرد
2- دابڕینی رووسیا لە جیهان بەتەواوەتی بە هەموو ئامڕازەکانی و شێوەکانیەوە
3- چەک و جبەخانەی ئۆکرانیا
4- هاوکاریە داراییەکان 
5- هاوکاریە مرۆییەکان

ئاشکرایشکردووە، هەڕەشەکانی سەرۆکی رووسیا، ڤلادمر پۆتن، مەیلی لایەنگریان پێوەیە بۆ دەستوەردانی سەربازی رووسی، ئەمڕۆ بڵاویکردنەوە، هەندێک وشەی گرنگ هەیە، کە مەبەستی تێدابوون، ئامانجەکەی دەستوەردانی سەربازی، لە دەرەوەی ئەم رووداوانەش کە روو دەدەن. 
پێویستە هەمووان هەوڵ بدەن پێکەوە بچینە ناو شەڕەکەوە، یان ئەو هەڕەشانەی لەسەر وڵاتەکەمان و گەلەکەمان هەیە، وەڵامدانەوەی رووسیا خێرابیت و سزایەک بێت لە مێژووی خۆیدا نەیبینیبێت. 

ئێمە ئامادەکاریمان هەیە بۆ هەر پێشهاتێک لە رووداوەکە رووبدات، وە هەر بڕیارێک پێویست بێت ئێمە دەیدەین تایبەت بەم جەنگە، هیوادارم ببیسترێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×