هەڵوێستی پلاسخارت لەبارەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عێراق
  2022-02-25       1320       

جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق، لەبارەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەسەر دۆسیەی نەوتی هەرێم رایگەیاند، پرسیارەكە ئەوەیە بۆچی ئەم دۆسیەیە كە ماوەی 10 ساڵە هەڵپەسێردراوە، ئێستا بڕیاری لەبارەوە دراوە.

ئاوێنە: جێنین پلاسخارت، دوێنێ پێنجشەممە، لەمیانی پێشكەشكردنی راپۆرتێك سەبارەت بە عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاند، هەندێك قسەم لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان بەغداو هەولێر هەن، پێشتر بەردەوام جەختم كردۆتەوە لە گرنگی بەڕێوەچونی گفتوگۆیەكی رێكوپێكی دامەزراوەیی لەنێوان بەغداو هەولێر بەخشتەیەكی زەمەنی دیاریكراوەوە بۆ چارەسەركردنی ئەو پرسانەی كە ماوەیەكی زۆرە هەڵپەسێردراون.

پلاسخارت وتویەتی، راستیەكە ئەوەیە كە تێنەپەڕاندنی ناكۆكییەكان و نەگەیشتن بە رێككەوتن، زو یان درەنگ، باجی خۆی دەبێت.

هەروەك هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە بەم دواییانە لە دادگای فیدراڵی دۆسیەیەك یەكلاكراوەتەوە كە ماوەی 10 ساڵە هەڵپەسێردراوەو بڕیاردراوە بە نادەستوریبونی یاسای نەوت و غازی هەرێمی كوردستان.

وتوشیەتی"ئەم بڕیارەش چەند پرسیارێكی لای زۆرێك دروستكردوە، لەوانە: بۆچی ئێستا ئەم بڕیارە دراوە؟"

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×