په‌رله‌مانتارێكی عێراق ئاشكرایكرد كه هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌زیری دارایی عێراق بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كرێت و ئه‌و وه‌زیره هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر له كاره‌كه‌ی لاببرێت.
ئاوێنه: ئه‌سكه‌نده‌ر وه‌توت، په‌رله‌مانتاری عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو بانگهێشتی عه‌لی عه‌لاوی، وه‌زیری دارایی عێراق ده‌كرێت و له‌سه‌ر پرسی وه‌ره‌قی سپی و كێشه‌ی به‌های دۆلار چه‌ندین پرسیاری لێ ده‌كرێت.
"بڕیارێك له دژی عه‌لاوی به‌ڕێوه‌یه، ئه‌ویش یان به‌رده‌وامبونیه‌تی له پۆسته‌كه‌ی تا هه‌ڵبژاردنی حكومه‌تی نوێ یان لابردنیه‌تی له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له‌دوای هاتنی بۆ په‌رله‌مان"، وه‌توت وای وت.
خولی نوێی په‌رله‌مانی عێراق كه تیادیدا ره‌وتی سه‌در باڵا ده‌سته، ماوه‌یه‌كه داوای كردوه وه‌زیری دارایی بێته په‌رله‌مان، ئه‌و وه‌زیره‌ش ده‌ڵێت كه بانگهێشته‌كه حزبییه و كوتله‌یه‌ك داوای كردوه، بۆیه تائێستا ئاماده نییه بچێته ئه‌و دانیشتنه‌وه كه بۆی ساز ده‌كرێت.