ڕۆژی دووشەممەی ئهم ههفتهیه پەرلەمانی عێراق لەبارەی دیاریکردنی ئەندامانو پێکھێنانی لیژنە ھەمیشەییەکانی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە.
ئاوێنه: ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپەرلەمانی عێراق ڕایگهیاندووه، "وادەی دیاریکردنی پێکھێنانی لیژنە ھەمیشەییەکانی پەرلەمانی عێراق دیاریکراوەو ڕۆژی دووشەممە پەرلەمانی عێراق کۆدەبیتەوە بۆ ئەوەی ئەندامانی لیژنە ھەمیشەکان دیاری بکرێن و لەو کۆبوونەوەیە لیژنەکان یەکلایی دەکرێنەوە".
لەبارەی ئەوەی پشکی پارتی سەرۆکایەتی چەند لیژنەو کامە لیژنە دەبێت، ناوبراو دهلێت، "جارێ نامانەوێت پێش یەکلاییکردنەوەی ئەو پرسە بکەوین و با ڕۆژی دووشەممە کۆبینەوە ئەوکات یەکلایی دەکرێتەوە، کە لیژنەکان چۆن دابەش بکرێن و ھەر لایەنێکیش چەند لیژنەی بەردەکەوێت، بەڵام ئەوەی گرنگە ڕۆژی دووشەممە پەرلەمان لەبارەی دیاریکردنی ئەندامانی لیژنە ھەمیشەییەکان کۆدەبنەوە و لیژنەکان پێکدەھێندرێن".