بەرهەم ساڵح لێبوردنی تایبەتی بۆ بازرگانێکی ماددە ھۆشبەرەکان دەرکردوە
  2022-02-26       741       

بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لێبوردنی تایبەتی بۆ کوڕی پارێزگاری پێشوی نەجەف دەرکردوە کە بە تاوانی بازرگانیکردن بە ماددە ھۆشبەرەکان، حوکمی زیندانیی ھەتاھەتایی لەلایەن دادگاوە بەسەردا سەپێنراوە.

ئاوێنە: بەگوێرەی بەڵگەنامەیەک كە لەلایەن میدیا عێراقییەكانەوە بڵاوكراوەتەوە، لەسەر داوای مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران، بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لێبوردنێکی تایبەتی بۆ (جەواد لوئەی جەواد) کوڕی پارێزگاری پێشوی نەجەف دەرکردوە.

جەواد لوئەی جەواد، کە سەرۆک کۆمار لێبوردنی تایبەتی بۆ دەرکردوە، لە ساڵی 2018دا لە دادگای کەرخ بەتاوانی بازرگانی بە ماددە ھۆشبەرەکان، حوکمی زیندانی ھەتاھەتایی بەسەردا سەپێنراوە.

لێبوردنە تایبەتەكەی سەرۆك كۆمار بە مەرسومێك لە رۆژی 10ی كانونی دوەمی 2022 دەركراوەو تێیدا راگەیەندراوە كە پێویستە لەسەر وەزیری داد ئەم مەرسومە جێبەجێ بكات.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×