رونكردنەوەی سەرۆكایەتی كۆمار لەبارەی دەركردنی لێبوردنی تایبەت بۆ بازرگانێكی ماددە هۆشبەرەكان
  2022-02-26       1012       

سەرۆكایەتی كۆماری عێراق لەبارەی دەركردنی لێبوردنی تایبەت بۆ بازرگانێكی ماددە هۆشبەرەكان لەلایەن بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆمارەوە، رایگەیاند، بڕیارەكە لەسەر راسپاردەی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و بەپێی چوارچێوە دەستورییەكان بوە. دەشڵیت: سەرۆك كۆمار فەرمانی داوە لێكۆڵینەوەی بەپەلە لەوبارەیەوە بكرێت.

ئاوێنە: سەرۆكایەتی كۆماری عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە رونكردنەوەیەكدا وتویەتی، ئەو مەرسومە كۆمارییەی كە لەلایەن میدیاكانەوە بڵاوكراوەتەوە، لەسەر بنەمای راسپاردەی نێو نوسراوێكی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بوەو سەرۆكایەتی كۆماریش مەرسومی لێبوردن بەپێی چوارچێوە دەستورییەكان و بەپشت بەستن بە بڕگەی یەكەمی ماددەی 73ی دەستور دەردەكات.

ئاوێنە لە تەلەگرام جۆین بكە

رونكردنەوەكە ئاماژەی بەوەداوە كە سەرۆك كۆمار فەرمانی داوە بە ئەنجامدانی وردبینی و لێكۆڵینەوەیەكی بەپەلە لەوبارەیەوەو هەر كێشەیەكی یاسایی لێ كەوتبێتەوە چارەسەر دەكرێت و لەنزیكترین كاتیشدا ئەنجامی لێكۆڵینەوە بۆ رایگشتی دەخرێتەڕو.

جەختیشی كردۆتەوە كە سەرۆك كۆمار بەهیچ شێوەیەك ئاسانكار نابێت لە روبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییەكی مەترسیداری وەك برەودان بە ماددە هۆشبەرەكان و بازرگانی پێوەكردنیان و سزادراوانی ئەو بوارە، چونكە ئەوە تاوانێكە دژی ئاسایش و سەرقامگیری كۆمەڵگە.

بەگوێرەی بەڵگەنامەیەک كە لەلایەن میدیا عێراقییەكانەوە بڵاوكراوەتەوە، لەسەر داوای مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران، بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لێبوردنێکی تایبەتی بۆ (جەواد لوئەی جەواد) کوڕی پارێزگاری پێشوی نەجەف دەرکردوە.

جەواد لوئەی جەواد، کە سەرۆک کۆمار لێبوردنی تایبەتی بۆ دەرکردوە، لە ساڵی 2018دا لە دادگای کەرخ بەتاوانی بازرگانی بە ماددە ھۆشبەرەکان، حوکمی زیندانی ھەتاھەتایی بەسەردا سەپێنراوە.

لێبوردنە تایبەتەكەی سەرۆك كۆمار بە مەرسومێك لە رۆژی 10ی كانونی دوەمی 2022 دەركراوەو تێیدا راگەیەندراوە كە پێویستە لەسەر وەزیری داد ئەم مەرسومە جێبەجێ بكات.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×