په‌رله‌مانى عێراق لەبارەی نرخی دۆلار كۆده‌بێته‌وه‌ و وه‌زیری داراییش ئاماده‌ده‌بێت
  2022-02-28       377       

بڕیارە ئەمڕۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی له‌باره‌ى له‌ نرخى دۆلار کۆببێتەوە.

ئاوێنە: فه‌رمانگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێری 11:00ی پێشنیوەڕۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ کۆدەبێتەوه‌.

به‌پێی كارنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ كه‌ له‌ سێ ته‌وه‌ر پێكهاتووه‌، لە تەوەری یەکەمدا بەشێک لە ئەندامانی نوێی پەرلەمان سوێندنی یاسایی دەخۆن، تەوەری دووەمیش تایبەتە بە دیاریكردنى ئه‌ندامانى لیژنەهەمیشەییەکانی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران.

كۆتا ته‌وه‌رى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بە ئامادەبوونی عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی تاوتوێی پرسی نرخى دینار لەبەرامبەر دۆلار ده‌كرێت.

پێشتریش ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بانگهێشتى وه‌زیری دارایی كردبوو، به‌ڵام ناوبراو ئاماده‌نه‌بوو بێته‌ په‌رله‌مان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×