هۆشیار زێباری سکاڵا لەسەر قائانی تۆمار دەکات
  2022-02-28       1209       
ز

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، سکاڵا لەسەر ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودس تۆماردەکات.

 ئاوێنە: هۆشیار زێباری لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی دیجلە ڕایگەیاند، سکاڵا لەسەر قائانی تۆماردەکات بەهۆی ئەوەی هەندێک دیبلۆماتکاری ئێرانیی لەپشت کاندیدکردنیەوە بوون بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.

بەوتەی هۆشیار زێباری، باڵیۆزی ئێران بە نوێنەرایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا دانوستانی دەکرد".

ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت، بڕیارەکەی ئەمدواییە کە دژی ئەو بووە، بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و دووبارە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بووە.

بە بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق هۆشیار زێباری کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار لە کێبڕکێی بەدەستهێنانی پۆستەکە دورخرایەوە، ئەویش بەهۆی ئەو دۆسیە یاساییانەی دژی ناوبراو جوڵێندران.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×