تایمز: پۆتین 400 ئەندامی ڤاگنەری ناردووەتە ئۆكرانیا و سەری زیلینسكی دەوێت
  2022-02-28       1006       

رۆژنامەی "تایمز"ی بەریتانی ئاشكرای كردووە، روسیا 400 ئەندامی میلیشیای "ڤاگنەر"ی ناردووەتە ئۆكرانیا، تاوەكو "ڤلادیمێر زیلینسكی" سەرۆكی ئەو وڵاتە تیرۆر بكەن و رێگە بۆ سوپای روسیا خۆشبكەن.

ئاوێنە: رۆژنامەكە لە راپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە، ئەو گروپەی ڤاگنەر لە ئەفریقا بوون و نێردراون بۆ ئۆكرانیا، ئەركیان لێكردنەوەی سەری حكومەتی ئۆكرانیایە كە "زیلینسكی"یە، ئەوەش لەبەرامبەر پاداشتی دارایی.
رونیشكراوەتەوە، 2 بۆ 4 هەزار ئەندامی میلیشیای "ڤاگنەر" گەیشتوونەتە ئۆكرانیا و بەشێكیان لە دوو ناوچە جوداخوازەكەی "دۆنیتسك" و "لۆگانسك" بڵاوەیان پێكراوە، هەروەها 400یان لە بیلاڕوسیاوە بەرەو كیێفی پایتەخت كەوتوونەتەڕێ.

بەپێی راپۆرتەكە، بە میلیشیاكە وتراوە كە پۆتن هێوركردنەوەیەكی كورتی دەوێت بۆ ئەوەی پیشانی زیلینسكی  بدات كە دەیەوێت دانوستان بكات، بەڵام ناگەنە هیچ رێكەوتنێك و تەنها بەلاڕێدابردنی سەرنجەكان دەبێت، ئێستاش ئەو میلیشیایە چاوەڕێی ئاماژەی پۆتینن و بەڵێنی پارەیەكی زۆر و دروست كردنی رێڕەوێكی پارێزراویان پێدراوە بۆ دەرچوون لە ئۆكرانیا دوای كارەكەیان.

رۆژنامە بەریتانیەكە ئەوەشی بڵاوكردووەتەوە، ئەو میلیشیایانە باسیان لەوە كردووە كە شوێنی سەرۆكی ئۆكرانیا و ئەندامانی تری حكومەتەكەی لە كیێف دەزانن و چاودێری مۆبایلەكانیان دەكەن.

میلیشیای "ڤاگنەر" لەلایەن كەسێكی نزیك لە ڤلادیمێر پۆتنەوە بەڕێوە دەبرێت و بەشێوەیەكی فەرمی سەربە حكومەتی روسیا نین بەڵام لە راستیدا لقێكی سەربەو دەوڵەتەن وە زۆر چالاك و توندڕەون و كاری دڕندانە دەكەن.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لە چەند رۆژی رابردودا چەند ئۆتۆمبێلێكی سەربازی ئۆكرانی و هەزار پارچە جلی سەربازانی ئۆكرانیا دیارنەماون و لەو بارەیەوە هۆشداری لە دزەكردنی سەربازانی روسیا بە جلی ئۆكرانیەوە دراوە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×