وەزیری دارایی عێراق: لە ئێستادا ناتوانرێت دەستكاری نرخی دۆلار بكرێت
  2022-02-28       483       

عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، لە ئێستادا ناتوانرێت نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار دەستكاری تێدا بكرێت و پێشنیاریش دەكات بڕە پارەیەك بۆ چینە كەمدەرامەتەكان دابین بكرێت و راستەوخۆ لە رێگەی پسوڵەی خۆراك یاخود دامەزراوەكانی چاودێری كۆمەڵایەتییەوە دابەش بكرێت.

ئاوێنە: عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە، لەمیانی ئامادەبونی لەدانیشتنی پەرلەمانی عێراقدا سەبارەت بە نرخی دۆلار رایگەیاند، بەرزكردنەوەی نرخی فرۆشتنی دۆلار لە كاتی خۆیدا، بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و كاریگەری پەتای كۆرۆناو پاشەكشەی قەبارەی هەناردەی نەوتی عێراقەوە بوە.

ئەوەشی خستەڕو، دابەزاندنی نرخی دینار لەماوەی رابردو لەسەدا 23 لە داهاتی حكومەتی عێراقی زیادكردوە.

جەختیشی كردەوە كە بەرزبونەوەی نرخی كاڵا و شتومەك بەهۆی دابەزاندنی بەهای دینارەوە نەبوە، بەڵكو هۆكارەكەی ئاكامی بەرزبنەوەی نرخی ماددە خۆراكییەكان بوە لە جیهاندا لە ساڵی 2020ەوە.

وەزیری دارایی عێراق پێشنیاریشی كرد كە پشتیوانی چینە كەمدەرامەتەكانی كۆمەڵگە بكرێت لە رێگەی تەرخانكردنی بڕە پارەیەكەوە كە بەشێوەیەكی راستەوخۆ لە رێگەی پسوڵەی خۆراك یاخود دامەزراوەكانی چاودێری كۆمەڵایەتییەوە بیاندرێتێ و هەروەها پشتیوانی پڕۆژە بچوك و مامناوەندەكان بكرێت لە ناوچە گوندەوارەكان.

عەلی عەلاوی لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا جەختی كردەوە كە لە ئیستادا ناتوانرێت نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار گۆڕانكاری تێدا بكرێت، چونكە بەقسەی ئەو نرخەی ئێستا بۆتە هۆی دروستكردنی سەقامگیرییەك لە ئابوری عێراقدا.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×