راوێژكارێكی كازمی: دوو رێگە بۆ چارەسەركردنی نرخی دۆلار هەیە
  2022-03-02       563       

مەزهەر محەممەد ساڵح  راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەڵێت، دوو چارەسەر بۆ نرخی دۆلار بەرامبەر دینار هەیە، لە ئەگەری كەمكردنەوەی نرخی دۆلاریش حكومەت زیانی گەورە دەكات.

ئاوێنە: موزهەر محەممەد بە ئاژانسی عیراقییەی وتووە، گۆڕینی نرخی دراو سود و زیانی دەبێت، بەڵام زیانی دەوڵەت زۆر گەورە دەبێت، دوو رێگە و ئاڕاستە هەیە بۆ چارەسەری ئەو كێشەیە ئەویش دوبارە هەڵسەنگاندنەوەی دینار و بەرزكردنەوەی نرخەكەیەتی، ئەوەش خواستی وەزارەتی دارایی لەسەر نییە.

جەختی لەوەش كردووەتەوە، بەڵام پێویستە لەجیاتی ئەوە رێگەی قەرەبووكردنەوەی باج و رسومات و گومرگ و فراوانكردنی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی و باشكردنی بەشە خۆراك بگیرێتەبەر.

سەبارەت بە چارەسەری دووەم راوێژكارەكەی سەرۆك وەزیرانی عیراق باسی لەوەكردووە، رێگایەكی تری چارەسەر پارێزگاریی كردنە لەنرخی سوتەمەنی و كەلوپەل و كاڵای خۆراكی و بەكاربردن لە بازاڕەكان بۆ قەرەبووی ناوخۆیی.  

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×