نه‌وت گه‌یشته‌ 117 دۆلار
  2022-03-03       275       

به‌یانى ئه‌مڕۆ نرخى نه‌وت جارێكى دیكه‌ به‌رزبونه‌وه‌یه‌كى پێوانه‌یی تۆماركردو به‌رمیلێك نه‌وت گه‌یشته‌ 117 دۆلار.

ئاوێنە: به‌گوێره‌ى بۆرسه‌ى جیهانیی، به‌یانى ئه‌مڕۆ نرخى نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى نوێ‌و پێوانه‌یی تۆماركردو هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتى برێنت گه‌یشته‌ 117 دۆلارو به‌رمیلێك نه‌وتى تەکساسیش به‌یانى ئه‌مڕۆ گه‌یشتۆته‌ 113 دۆلارو 1 سەنت مامەڵەی پێوەکرا دوای ئەوەی 2 دۆلار و 41 سەنت بەرزبووەوە.

شاره‌زایانى بواره‌كه‌ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، نیگەرانی لەکاریگەری سزاکانی ئه‌وروپا لەسەر ڕوسیاو ئەگەری پەککەوتنی هەناردەکردنی نەوتی ڕوسیا بازاڕی نەوتی شڵەژاندووە، هاوکات قەبارەی کۆگاکانی نەوتی ئەمریکاش گەیشتوونەتە کەمترین ئاستی خۆیان لەدەیان ساڵی ڕابردوودا.

دوێنێ بۆرسە بە112 دۆلارو 93 سه‌نت داخراو ئه‌مڕۆش به‌114 دۆلارو 53 سه‌نت كرایه‌وه‌و ئێستاش نرخى نه‌وت 117 دۆلاره‌و شاره‌زایان ده‌ڵێن: چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌مڕۆ 120 دۆلار تێپه‌ڕێنێت.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ڕۆژی چوارشەممە بەرهەمهێنەرانی ئەندام لەهاوپەیمانی ئۆپێک پڵەس بڕیاریاندا لەمانگی داهاتوودا 400 هەزار بەرمیل نەوتی زیاتر بخەنە بازاڕەکانەوەو درێژەیان بەڕێککەوتنەکانی پێشووی خۆیاندا.

زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×