عێراق؛ خانەنشینان موچە و پاداشت بەیەکەوە وەردەگرن
  2022-03-03       693       

وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق دابەشکردنی موچەی مانگی ئازاری راگەیاند و ئاشکراشیکرد، بڕی 50هەزار دینار پاداشتیشی لەگەڵدایە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق بڵاویکردەوە، لەئەمڕۆوە دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی ئازاری خانەنشینان دەکەن.

ئاشکراشیکرد، لەگەڵ دابەشکردنی موچەشدا بڕی 50هەزار دینار وەک پاداشت دەدرێت بە خانەنشینان تا ئەو کاتەی یاسای نوێی خانەنشینی دەردەکرێت.

بڕیارەکەی وەزارەتی کاری عێراق هیچ ئاماژەیەکی بە خانەنشینانی هەرێمی کوردستان نەکردوە. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×