كونسوڵخانەی روسیا لە بەسرە: خۆبەخشانی عێراقی بەردەوام پەیوەندیمان پێوە دەكەن
  2022-03-03       835       
وێنەیەكی ڤیلادیمێر پوتین، سەرۆكی روسیا لە شەقامێكی بەغدا

كونسوڵخانەی روسیا لە بەسرە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایگەیاند، بەردەوام داواكاری خۆبەخشانی عێراقییان پێ دەگات بۆ ئەوەی پەیوەندی بە ریزەكانی سوپاكەیانەوە بكەن بۆ بەشداری لە شەڕی ئۆكرانیا.

ئاوێنە: كونسوڵخانەكە، لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، كونسوڵخانەی گشتی روسیای فیدراڵی لە بەسرە بەردەوام داواكاری پێدەگات لەلایەن "خۆبەخشان" بۆ پەیوەندیكردن بە ریزەكانی هێزە چەكدارەكانی روسیاوە كە لە ئێستادا سەرقاڵی ئۆپەراسیۆنێكی سەربازین لە ئۆكرانیا.

ئاوێنە لە تەلەگرام جۆین بكە

ئەوەشی خستۆتەڕو"ئاگادارتان دەكەینەوە كە هێزەكانی روسیا، هێزی پێویستیان هەیە بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیەو كونسوڵخانەی گشتی ناونوسی خەڵكی خۆبەخش ناكات. سوپاستان دەكەین بۆ تێگەیشتن و پشتیوانیتان."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×