سەدر: ئەوەی لە ئۆكرانیا رودەدات مایەی شەرمە بۆ مرۆڤایەتی
  2022-03-04       429       

موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر، ئەمڕۆ هەینی، لە وتاری هەینیدا داوای لە سوپای روسیا كرد پێداچونەوە بە بڕیاری جەنگدا بكات و پەنابەرێتە بەر گفتوگۆی جددی لەگەڵ ئۆكرانیای دراوسێی.

ئاوێنە: موقتەدا سەدر، رایگەیاندوە"ئۆكرانیا لەژێر چەكی كوشندەی روسیدا دەناڵێنێت. ئەو وڵاتە بەهۆی سیاسەتی ئەمریكی لەوێ، توشی كارەسات بۆتەوە."

رابەری رەوتی سەدر جەختی كردۆتەوە كە "ئەوەی لە ئۆكرانیا رودەدات و بەسەر گەل و هاوڵاتیانی مەدەنیدا هاتوە، مایەی شەرمە بۆ مرۆڤایەتی، دەبێت رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان داوا ئاگربەست بكەن تا كوژراوان و بریندارانی هەردولا دەربازبكرێن و خۆراك و پێداویستی پزیشكی بە زوترین كات بگەیەنرێتە ئەو شوێنانە."

هەروەك سەدر وتویەتی"داوا لە هێزەكانی روسیا دەكەم پێداچونەوە بە بڕیاری جەنگدا بكەن و كاری جددی بكەن بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئۆكرانیای دراوسێیاندا."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×