وته‌بێژی فراكسیۆنی یه‌كێتی له پەرلەمانى عێراق رایگه‌یاند، فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی پەرلەمان ده‌كات.
ئاوێنە: سۆزان مه‌نسور بەپێگەى فەرمى حزبەکەى راگەیاند: فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێ رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌كات، كه سه‌عات 11 ی پێشنیوه‌ڕۆ ده‌ستپێده‌كات.
ئاوێنە: وتیشی "بڕیاره له دانیشتنه‌كه‌دا ده‌نگ له‌سه‌ر دووباره كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆكاندید كردن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار بدرێت، هه‌روه‌ها ده‌نگ له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بدرێت".
وته‌بێژی فراكسیۆنی یه‌كێتی جەختیکردەوە، بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵ تایبه‌ت به ناده‌ستوری بوونی دووباره كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی نوێنه‌رانه‌وه، بڕیارێكی دروست بووه، به‌پێی یاسا‌و ده‌ستور پێویسته په‌رله‌مانی عیراق بڕیار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆكاندیدكردن بۆ ئه‌و پۆسته بدات.