پەرلەمانی عێراق دوبارە دەرگای خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كردەوە
  2022-03-05       443       

پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری دا بە دوبارە كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار.

ئاوێنە: بەگوێرەی بەیاننامەیەكی فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان بە ئامادەبونی 265 پەرلەمانتار بەڕێوەچوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە پەرلەمان بڕیاریدا بە دوبارە كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار ئەوەش بە دەنگدانی 203 پەرلەمانتار لە بەرژەوەندی بڕیارەكەو هەروەها 62 پەرلەمانتاریش دژی بڕیارەكە دەنگیانداوە.

لەدوای دەنگدان لەسەر بڕیارەكە، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لەلایەن سەرۆكی پەرلەمانەوە هەڵگیرا.

تەوەرێكی دیكەی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمان پێكهێنانی لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان بو.

لەدوای هەڵگرتنی دانیشتنەكە، نوسینگەی راگەیاندنی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان، لە راگەیەندراوێكدا وتی، سەرۆكایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆدەبێتەوە بۆ یەكلاكردنەوەی لیژنە هەمیشەییەكان تاوەكو لە دانیشتنی داهاتوی پەرلەماندا بخرێنە دەنگدانەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×