پێنج پێشنیار لە موقتەدا سەدرەوە بۆ چارەسەكردنی بەرزبونەوەی نرخی شتومەك
  2022-03-05       1017       

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند، چونی وەزیرانی دارایی بۆ پەرلەمان بەس نییەو پێنج پێشنیاریش بۆ چارەسەكردنی بەرزبونەوەی نرخی شتومەك.

ئاوێنە: موقتەدا سەدر، لە توێتێكدا وتویەتی"بە تێگەیشتنی من بانگهێشتی وەزیری دارایی بۆ پەرلەمان بەس نییەو هەژاران هێشتا زەرەرمەندن، بەوپەڕی داخەوە كە نرخەكان لە بەرزبونەوەی بەردەوامدان‌و نابێت بەرزبونەوەی بەهای دۆلار لە جیهاندا بكرێتە پاساوو دەبێت چارەسەری خێرا دابنرێت."

سەدر لەتویتەكەیدا وەك چارەسەر ئەم پێنج پێشنیارەی خستونەتەڕو:

یەكەم: زیادكردنی ماددەكانی بەشەخۆراكی مانگانەو گەیاندنی بۆ ئەوانەی شایسەین بە تایبەتی هەژاران و گوندەكان.

دوەم: كاراكردنی رۆڵی ئاسایشی ئابوریی و دیاریكردنی نرخەكان‌و سزادانی هەركەسێك كە پابەندیان نابێت.

سێیەم: پاڵپشتیكردنی جوتیاران و بەرهەمی ناوخۆ بە خێراترین كات.

چوارەم: پاڵپشتیكردنی چینی هەژاران بە بەشە خۆراكێكی تایبەت لە مانگی رەمەزاندا كە مانگی خێرو بەرەكەتە.

پێنجەم: هەروەك پێشتر وتومانە، پێویستە پشكێك لە نەوت بگاتە هەمو هاوڵاتییەك‌و بەگوێرەی سیستمێكی تایبەت‌و توندوتۆڵ بەبێ‌ دواخستن ، چەند ساڵێكە داوای ئەمە دەكەین.

رابەری رەوتی سەدر جەختی كردۆتەوە كە پێویستە ئەنجومەنی نوێنەران‌و حكومەتی عێراق كاری جدی و لێنەبڕاوانە بكەن بۆ جێبەجێكردنی ئەو خاڵانەو هەر لایەنێك بە گوێرەی دەسەڵاتەكانی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×