له‌سبەینێوه‌ تۆمارکردنی ناوی کاندیدان بۆ پۆستی سەرکۆماری‌ عێراق دەستپێدەکات
  2022-03-05       409       

به‌گوێره‌ی‌ راگەیەندراوی فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سبەی یەکشەممە تۆمارکردنی ناوی کاندیدان بۆ پۆستی سەرکۆمار دەستپێدەکات.

ئاوێنه‌: له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، "پشت بەستن بەرێساکانی یاسای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆك کۆمار ژمارە ھەشت بۆساڵی 2012، دوای ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لەدانیشتنی ژمارە 3ی ئاسایی خۆیدا، رەزامەندی لەدوبارەکردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرکۆمار نیشاندا، ئەنجومەنی نوێنەران کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرکۆمار رادەگەیەنێت".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌، "به‌گوێره‌ی ماددەی یەک لەیاسای ھەڵبژاردنی سەرۆك کۆماردا، ئەو کەسانەی مەرجەکانی خۆکاندیدکردنیان بۆ پۆستی سەرۆك کۆماری تێدایه‌، سبەی یەکشەممە سیڤی خۆیان پێشکەش بەسەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران ده‌كه‌ن، تا سێ رۆژ بەردەوام دەبێت".

ئەمرۆ شەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له‌دانیشتنی ئاسایی خۆیدا، بەزۆرینەی دەنگ بڕیاری دوبارەکردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرکۆمار پەسەند کرد.
 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئێران لە رێگەی روسیاوە: ئیسرائیل نامانەوێت دۆخەکە ئاڵۆزتر بکەین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×