دەوڵەتی یاسا: پەرلەمان بەردەوام دەبێت لە فشارەکانی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار
  2022-03-06       324       

ئەندامێکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا جەختی لەوەکردەوە، پەرلەمان بەردەوام دەبێت لە فشارەکانی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار.

ئاوێنه‌: عارف محامی، ئەندامی دەوڵەتی یاسا ئاشکرایکرد، “پەرلەمان هەموو هەوڵێک دەدات بۆ دابەزاندنەوەی بەهای دۆلار و گەڕاندنەوەی بۆ بەهای پێشووی، بەڵام دەبێت دابەزاندنەکە بەشێوەی هەنگاو بە هەنگاو بێت تا زیان بەر وڵات نەکەوێت”.

وتیشی، “بابەتی بەهای دۆلار بووەتە بابەتێکی ڕای گشتی، بەتایبەتی کە حکومەت شکستیهێنا لە پلانەکەیدا، کە یەکێک لە ئامانجەکانی ئەوەبوو بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار ببێتەهۆی بەدیهێنانی دەستکەوتی دارایی و بوژاندنەوەی ئابووری وڵات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار ئاستی بەرهەمهێنانی زیادنەکرد و بگرە زیانی گەورەی بە هاوڵاتیانی عێراق گەیاند”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×