كازمی سەرپەرشتی كۆبونەوەیەكی بەپەلەی لەبارەی بەرزبونەوەی نرخی خۆراك كرد
  2022-03-06       451       

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە، سەرۆكایەتی كۆبونەوەیەكی بەپەلەی كرد لەبارەی ئاسایشی خۆراك و بەرزبونەوەی نرخی خۆراك، وەزارەتە پەیوەندیدارەكانیشی راسپارد رێوشوێنی پێویست بگرنە بەر بۆ دەستەبەركردنی ئاسایشی خۆراك و رێگری لە بەرزبونەوەی نرخی شتومەك و خۆراك.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، ئەمڕۆ یەكشەممە، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرپەرشتی كۆبونەوەیەكی بەپەلەی كردوە بۆ تاوتوێكردنی ئاسایشی خۆراك و بەرزبونەوەی نرخی شتومەك و خۆراك، ئەوەش بە ئامادەبونی هەریەكە لە وەزیرانی دارایی، وەزیری دەرەوە، وەزیری پلاندانان، وەزیری بازرگانی، وەزیری كشتوكاڵ، وەزیری سەرچاوەكانی ئاو، وەزیری پیشەسازی، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران و ژمارەیەك لە راوێژكاران.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی دەستەبەركردنی ئاسایشی خۆراك كراوە ئەوەش لەسایەی قەیرانی جەنگی روسیاو ئۆكرانیا.

هەروەك سەرۆك وەزیران جەختی لەسەر گرنگی دەستەبەركردنی كۆگا ستراتیژییەكان بۆ خۆراكە بنەڕەتییەكان و لابردنی ئەو كۆسپانە كردۆتەوە كە روبەڕوی ئەو پڕۆسەیە دەبنەوە.

مستەفا كازمی هەروەها وەزارەتەكانی دارایی و بازرگانی و كشتوكاڵی راسپاردوە بۆ گرتنەبەری رێكاری پێویست لەوڕوەوە، لەگەڵ دانانی پرسی ئاسایشی خۆراك و دەستەبەركردنی كۆگای ستراتیژی لە كارنامەی كۆبونەوەی ئەم هەفتەیەی ئەنجومەنی ئابوریی وەزیران و ئەنجومەنی وەزیرانداو گرتنەبەری رێكاری پێویست لەوبارەیەوە.

هەروەك لە بەشێكی دیكەی كۆبونەوەكەدا دۆخی ئاو لە عێراق گفتوگۆی لەبارەوە كراوەو راسپاردە دەركراوە بۆ دەستەبەركردنی پشكی ئاوی پێویست بۆ كشتوكاڵ بەتایبەت كشتوكاڵی پەیوەست بە بەروبومە بنەڕەتییەكان.

 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×