عێراق پێدانی پێشینه‌ی 25 ملیۆن دیناریی به‌ خانه‌نشینان ده‌ستپێكرد
  2022-03-08       473       

بانكی ڕافیده‌ینی عێراقی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند، ده‌ستیان به‌ڕێكاره‌كانی پێدانی پێشینه‌ی 25 ملیۆن دیناری كردوه‌ به‌ سه‌رجه‌م خانه‌نشینان بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند مه‌رجێك دیاریكراون و ده‌بێت ئه‌و خانه‌نشینه‌ فه‌رمانبه‌رێكی شارستانی ببێته‌ كه‌فیلی كه‌ پاره‌كه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌.
 
ئاوێنە: بانكی ڕافیده‌ین له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، بڕیاردراوه‌ پێشینه‌ی 5-25 ملیۆن دیناری بدرێت به‌ خانه‌نشینان، به‌ڕێژه‌ی 5%ش سوی ده‌چێته‌سه‌ر، ماوه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و پێشینه‌یه‌ش به‌ بانك پێنج ساڵه‌ به‌مه‌رجێك پێدانی قیستی مانگانه‌ 50%ی موچه‌ی خانه‌نشینه‌كه‌ تێنه‌په‌ڕێنێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، پێدانی پێشینه‌ به‌ خانه‌نشینان پێویستی به‌ كه‌فاله‌ت هه‌یه‌ له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رێكی شارستانیه‌وه‌ كه‌ كارتی بانكی هه‌بێت و ته‌مه‌نیشی، له‌ ته‌مه‌نی خانه‌نشینه‌كه‌ زیاتر نه‌بێت، هه‌روه‌ها پێویسته‌ به‌ڵێننامه‌ی دادنوسیش له‌باره‌ی مه‌رج و شێوازه‌كانی بون به‌كه‌فیل بڵاوبكاته‌وه‌. 

بانكی رافده‌ین داوای له‌ خانه‌نشینان كردوه‌، سه‌ردانی سه‌رجه‌می لقه‌كانیان بكه‌ن له‌به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پێشینه‌كه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×