كرملین: ئەگەری كۆبونەوەی پوتین و زێلێنسكی بەدور نازانین
  2022-03-11       1110       

كۆشكی كرملینی روسیا رایگەیاند، ئەگەری كۆبونەوەی ڤیلادیمێر پوتین، سەرۆكی روسیاو ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا، بەدور نازانن.

ئاوێنە: دمیتری پیسكۆڤ، وتەبێژی كۆشكی كرملین، ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، "كەس ئەگەر دیداری نێوان پوتین و زێلێنسكی بەدور نازانێت. بەڵێ دیداری هەردو سەرۆك لەڕوی تێگەیشتنەوە ئەگەری هەیە."

هاوكات پیسكۆڤ جەختی كردەوە لەوەی كە پێویستە سەرەتا وەزیران و وەفدەكانی هەردولا كارەكانیان تەواو بكەن "بۆ ئەوەی سەرۆكانی هەردو وڵات تەنها لەپێناو دیدارو قسەكردن كۆنەبنەوە، بەڵكو بۆ بەدەستهێنانی ئەنجام كۆببنەوە."

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەڵوێستی روسیا لەمبارەیەوە ئاشكرایەو ئەوەشیان بە دانوستانكارە ئۆكرانییەكان راگەیاندوەو چاوەڕێی وەڵامی ئۆكرانیان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×