كازمی: ئەو ئەركەی بۆی بانگهێشتكرابوین، رامانپەڕاند
  2022-03-11       348       

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ هەینی، رایگەیاند، "ئەو ئەركەی بۆی بانگهێشتكرابوین، رامانپەڕاند...بەرژەوەندی خۆمان پێش بەرژەوەندی گەلەكەمان نەخست، داشنەبەزین بۆ ئاستی دەمەقاڵەو موزایەدەكردنەكان."

ئاوێنە: مستەفا كازمی، لە تویتێكدا وتویەتی"ئەو ئەركەی بۆی بانگهێشتكرابوین كە خزمەتكردنی گەلی عێراقی مەزنە، رامانپەڕاند. هیچ كات راڕاو كەمتەرخەم و سازشكار نەبوین لەسەر بەرژەوەندییە نیشتمانییە باڵاكان، بەرژەوەندی خۆمان پێش بەرژەوەندی گەلەكەمان نەخست، داشنەبەزین بۆ ئاستی دەمەقاڵەو موزایەدەكردنەكان."

سەرۆك وەزیرانی عێراق وتوشیەتی""نیشتمانمان گەیاندە هەڵبژاردنێكی ئازادی بێگەرد، سەرباری لەمپەرە ناوخۆیی و ئاڵنگارییە دەرەكییەكانيش؛ بەئارامی بنەماكانی تێپەڕاندنی قەیرانە ئابوری و ئەمنی و كۆمەڵایەتییە گەورەكانمان دانا، عێراقمان بەسەربەرزی گێڕایەوە بۆ ئامێزی هەردو كۆمەڵگای هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی، ڕێگای بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و گەندەڵكارانمان كردەوەو دەوڵەتیشمان لە چنگی تاقمەكانی "لا دولة" دەرهێنا، بە لێبڕانی قارەمانەكانی هێزە سەربازی و ئەمنی و هەواڵگرییەكانمان تیرۆر و شانەكانی و كلكەكانیمان بێدەنگ كرد."

کازمی جەختیکردوەتەوە"ئەو هێز و حیزب و كەسایەتییە نیشتمانیانەی لە هەناوی پرۆسەی هەڵبژاردن هاتونەتە دەرەوە، ئەمڕۆ بەرپرسیارێتی پاراستی ڕاڕەوی نیشتمانییان لە ئەستۆدایە لە ڕێگای كۆتاییهێنان بە چەقبەستنی سیاسی و پێكهێنانی حكومەتێك كە شان بداتە بەر ئەركەكان و نیشتمان بپارێزێت و بەرگری لە یەكێتی و تواناكانی بكات، دەستخۆشیش لە هەمو هەوڵێك دەكەین كە لەم رێگایەدا و بۆ ئەم ئامانجە كار بكات." 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×