سەدر ئامۆزایەكی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كاندید دەكات
  2022-03-11       852       

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، ئامۆزایەكی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق كاندید دەكات.

ئاوێنە: ماڵپەری “ئاڕ تی”ی عەرەبی کە مالپەڕو کەناڵی فەرمی روسیایە بڵاویكردەوە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی شەوی ڕابردووی نێوان موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر و نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسادا، سەدر، جەعفەر سەدری ئامۆزای پێشنیازكردووە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق.

جەعفەر سەدر، پێشتر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بووە، ئێستا باڵیۆزی عێراقە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا.

شەوی ڕابردوو موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە هەریەك لە نوری مالكی، مەسعود بارزانی، محەمەد حەلبووسی و خەمیس خەنجەرەوە كردووە و باسیان لە دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق كردووە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئێران لە رێگەی روسیاوە: ئیسرائیل نامانەوێت دۆخەکە ئاڵۆزتر بکەین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×