لەبارەی نرخی رۆنی زەیتەوە حكومەتی عێراق بڕیارێكی دەركرد
  2022-03-13       586       

بۆ ڕێگەگرتن لە بەرزبونەوەی نرخی ڕۆنی زەیت و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەرزبوویەوە، وەزارەتی بازرگانی باجی لەسەر هاوردەكردنی ڕۆنی زەیت هەڵگرت.

ئاوێنە: لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی بازرگانی عێراقدا هاتووە: ئەمڕۆ حکومەتی عێراق باجی لەسەر هێنانی ڕۆنی زەیت هەڵگرت تا کاتێکی نا دیار، بەمەش ئاسانکاری زیاتردەبێت بۆ هێنانی زەیت و هەرزانی بوونی زۆر لەپێشتر.

هەروەها ئەوەشخرواەتەڕوو، وەزاەرتی بازرگانی بۆ ئەم مانگە لە كۆبۆنی خۆراكدا هەر كەسێك لە یەک زیتەوە زیادکرا بۆ دوو زەیت.

لە هەفتەی ڕابردوودا، شڵەژانێك لە بازاڕەكانی هەرێمدا دروستبوو، بەو هۆیەوە نرخی ڕۆن بۆ دوو هێندە بەرزبویەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×