پارتی داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی پەرلەمانی عێراق دەکات
  2022-03-14       411       

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە نوسراوی فەرمی داوا لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکات، کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەبارەی هێرشە موشەکیەکەی سەر شاری هەولێر ئەنجامبدرێت.

ئاوێنە: ڤیان سەبری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لەوبارەیەوە ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، "بە نووسراوى فەرمى داوا لە سەرۆکایەتیى پەرلەمانی عێراق دەکەن بۆ ئەنجامدانى کۆبوونەوەیەکى تایبەت بۆ تاوتوێکردنى پرسی هێرشی مووشەکى بۆسەر هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان".

بەوتەی سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، کاتى ئەنجامدانى کۆبوونەوەکە هێشتا دیار نییە.

ڤیان سەبری وتیشی "لەو کۆبوونەیەدا داوادەکەین لیژنەیەکى بەدواداچوونى راستیەکان لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە پێکبهێندرێت".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×