حەشدی شەعبی خۆی بۆ ئەگەری وەڵامدانەوەی ئەمریکا ئامادە دەکات
  2022-03-14       536       

ڕۆژنامەیەکی قەتەری ئاشکرایکرد، حەشدی شەعبی خۆی بۆ ئەگەری وەڵامدانەوەی هێرشە موشەکیەکەی سەر شاری هەولێر لەلایەن ئەمریکاوە دەکات و بەشێک لە بارەگاکانی حەشد چۆڵکراون.

ئاوێنە: بەرپرسێک لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای عێراق لە پارێزگای ئەنبار بە ڕۆژنامەی عەرەبی جەدیدی وتووە، کەتائیبەکانی حزبوڵڵا و نوجەبا و ئیمام عەلی بارەگاکانی خۆیان لە تەنەف و ئەلبوکەمال چۆڵکردووە، ئەوەش لە ترسی بۆردوومانی سوپای ئەمریکا.

ڕۆژنامە قەتەرییەکە باسی لەوەشکردووە، میلیشیا عێراقیەکانی نزیک لە ئێران کەوتونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ هەر ئەگەرێکی وەڵامدانەوەی ئەمریکا یاخود ئیسرائیل بۆ هێرشە موشەکیەکەی هەولێر.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×