عێراق دەركەوتنی دیپلۆماتكارێكی پێشوی ئێرانی لە تەواوی میدیا عێراقییەكان قەدەغە دەكات
  2022-03-14       834       

لەسەر هاندان بۆ هێرشكردنە سەر هەولێردەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە، بڕیاریدا كە دەركەوتنی ئەمیر موسەوی، دیپلۆماتكاری پێشوی ئێران لە میدیا عێراقییەكان قەدەغەبكات، ئەوەش لەسەر هاندان بۆ هێرشكردنە سەر هەولێر.

ئاوێنە: دەستەكە لە فەرمانێكدا كە ئاڕاستەی سەرجەم میدیا عێراقییەكانی كردوە، رایگەیاندبوە كە بڕیاریان داوە بە قەدەغەكردنی دەركەوتنی چاودێری سیاسی ئێرانی، ئەمیری موسەوی لە میدیا عێراقییەكان.

ئاماژەی بەوەشداوە كە بڕیارەكە دوای لێدوانە نابەرپرسانەكانی ئەو چاودێرە سیاسییە هاتوە، لەرێگەی میدیایەكی عێراقییەوە كە لێدوانەكەی هەڕەشەیەكی رونە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی عێراق و هاندانە بۆ بۆردومانكردنی پارێزگایەكی عێراقی.

ئەمیر موسەوی، كە دیپلۆماتكارێكی پێشوی ئێرانییەو ئێستا بەڕێوەبەری سەنتەری لێكۆڵینەوە ستراتیژییەكان و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانە لە تاران، دوێنێ یەكشەممە، لەمیانی بەشداری لە بەرنامەیەكی كەناڵی "عەهدی" عێراقی، لەبارەی هێرشەكەی سوپای پاسداران بۆ سەر هەولێر رایگەیاندبو"سێ ئامانجی دیكە دیكە لە هەولێر هەن و سەركردایەتی سیاسی لە هەولێر ئاگاداركراوەتەوە كە پێویستە چارەسەرییان بكات، ئەگەر ئەوە نەكەن، رەنگە لە چەند رۆژی داهاتودا هێرشی دیكە بكرێتە سەر هەولێر."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×