به‌رپرسى فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسداران گه‌یشته به‌غدا دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ به‌رپرسى مه‌له‌فى عێراق له‌ئێران گه‌شتبوه به‌غدا.
ئاوێنە: میدیا عێراقیه‌كان بڵاویانكرده‌وه، ئیسماعیل قائانى به‌رپرسى فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسداران گه‌یشتۆته به‌غداو له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى نێو چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، دوێنێ دووشه‌ممه 41ى 3ى 2022 حه‌سه‌ن دانایی فه‌ڕ به‌رپرسى مه‌له‌فى عێراق له‌ئێران گه‌یشتۆته به‌غداو له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له‌به‌رپرسى حزب‌و كه‌تیبه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى كۆبوه‌ته‌وه.
ڕۆژى 13 ئه‌م مانگه ئێران به14 مووشه‌ك هه‌ولێرى بۆردومانكردو میدیاكانى ئه‌و وڵاته ڕایانگه‌یاند، بنكه‌یه‌كى ستراتیژى ئیسرائیلیان له‌عێراق بۆردومانكردوه.