لەبارەی هێرشەكەی هەولێر پەرلەمانی عێراق میوانداری وەزیری ناوخۆی هەرێم و باڵیۆزی ئێران دەكا
  2022-03-16       526       

حاكم زاملی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند، لەبارەی هێرشە موشەكییەكەی سەر هەولێر، پەرلەمان میوانداری وەزیری ناوخۆی هەرێم و باڵیۆزی عێراق لە بەغدا دەكات و دەشڵێت: لیژنەیەكی بەدواداچونی راستییەكان هەندێك زانیاری لەبارەی هێرشەكەوە كۆكردونەتەوە.

ئاوێنە: خاكم زاملی بە ئاژانسی رەسمی عێراقی وتوە، پەرلەمانی عێراق هەڵوێستی لەبارەی هێرشە موشەكییەكەی سەر هەولێر دەبێت.

وتوشیەتی، لیژنەیەكی بەدواداچونی راستییەكان سەردانی هەرێمی كوردستانی كردوەو لەبارەی هێرشەكەوە هەندێك زانیاری كۆكردونەتەوە.

ئاشكراشیكردوە، پەرلەمانی عێراق میوانداری وەزیری ناوخۆی هەرێم دەكات بۆ ئەوەی ئاگاداری دۆخی روداوەكە بێت و داواشمان لە وەزیری ناوخۆی هەرێم كردوە راپۆرتێكی ورد لەوبارەیەوە لەگەڵ خۆی بهێنێت.

ئاماژەی بەوەشداوە كە دانیشتنی میوانداریكردنی وەزیری ناوخۆی هەرێم سبەی یان دواتر لە پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبونی سەرۆكی فراكسیۆنەكان و پەرلەمانتاران بەڕێوەدەچێت.

ئاماژەی بەوەشداوە كە لیژنەی لێكۆڵینەوە لە راستییەكان تاوتوێی بابەتەكە دەكات و لە راپۆرتێكی وردا ئەنجامەكان دەخاتەڕو.

حاكم زاملی جەختی كردۆتەوە كە "رێگە بە پێشێلكردنی سەروەری عێراق نادەن" و وتوشیەتی"هەروەها باڵیۆزی ئێرانیش لە عێراق میوانداری دەكرێت." بەبێ ئەوەی وادەكەی دیاری بكات.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×