کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی هێرشەکەی هەولێر دەستیپێکرد
  2022-03-17       518       

ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق و سەرۆک فراکسیۆنەکان لەگەڵ لیژنەی لێکۆڵینەوە لەهێرشە موشەکییەکەی سەر هەولێر کۆدەبنەوە، لە کۆبونەوەکەدا رێبەر ئەحمەد،  وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش بەشدار دەبێت.

ئاوێنە: پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ رێبەر ئەحمەد،  وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان گەیشتە پەرلەمانی عێراق و لەئێستادا لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمان و لیژنەی لێکۆڵینەوە لەهێرشە موشەکییەکەی سەر هەولێر لەکۆبونەوەدایە.

بەگوێرەی زانیارییەکان لەکۆبونەوەکەدا سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق، لیژنەی لێکۆڵینەوە لە موشەکبارانەکەی هەولێر، سەرۆک فراکسیۆنەکان بەشدار دەبن و رونکردنەوەیان لەبارەی روداوەکە پێدەدرێت.

لە کۆبونەوەکەدا میوانداریی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش کراوە، پەرلەمان دەیەوێت سود لە زانیاریی و وەڵامەکانی وەزیری ناوخۆی هەرێم وەربگرێت، هەروەها ژمارەیەک بەرپرسی باڵای سەربازی حکومەتی عێراقیش ئامادەی کۆبونەوەکە بون.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×