هێرشێكی موشەكی كرایە سەر بنكەی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین
  2022-03-17       636       
دیمەنی هێرشێكی موشەكی بۆ سەر بنكەی ئاسمانی بەلەد، وێنە: ئەرشیف

ئەمشەو پێنجشەممە، هێرشێكی موشەكی كرایە سەر بنكەی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق دەڵێت، چوار موشەك ئاڕاستەی بنكە ئاسمانییەكە كراون و هیچ زیانێكی گیانی و ماددییان لێ نەكەوتۆتەوە.

ئاوێنە: شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد، ئەمشەو چوار موشەك لە بەری قەزای خاڵس-ەوە ئاڕاستەی بنكەی ئاسمانی بەلەد كراون.

ئەوەشی خستۆتەڕو، موشەكەكان لە ناوچەیەكی كراوەی بنكە ئاسمانییەكە كەوتونەتە خوارەوە كە فڕۆكەی جەنگی عێراقی لێیە.

جەختیشی كردۆتەوە كە هێرشە موشەكییەكە هیچ زیانێكی گیانی و ماددی لێ نەكەوتۆتەوەو هێزە ئەمنییەكان شوێنپێی ئەو كەسانە هەڵدەگرن كە "بەو كردەوە تیرۆریستییە ترسنۆكانەیە هەڵساون."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×