عیراق.. لە ڕۆژێكدا زیاتر لە 200 حاڵەتی جیابوونەوە تۆماردەكرێن
  2022-03-21       467       


حاڵەتەكانی جیابوونەوە لە عیراق، ژمارەی پێوانەیی تۆماردەكەن، هۆكارەكەش پەیوەندی بە زوو هاوسەرگیریی كردن و ڕەوشی ئابوری و كۆمەڵایەتییەوە هەیە، ئەم هۆكارانە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو بونەتە مایەی بەرزكردنەوەی ڕێژەی جیابوونەوە.

ئاوێنه‌: بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی (ئیندپندنت) ڕەوشی ئابوری تاكە هۆكار نییە بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی جیابوونەوە، بەڵكو فاكتەری تر هەن، وەك بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، ناپاكی هاوسەرگریی، و توندوتیژی خێزانی و دەستوەردانی كەسوكار لە ژیانی تایبەتی ژن و مێرد، ئەمانە وایان كردووە لە سەرەتای 2022وە لە ڕۆژێكدا زیاتر لە 200 حاڵەتی جیابوونەوە تۆماربكرێن.

بەپێی زانیارییەكانی ڕۆژنامەكە، دادگاكان لە مانگی كانوونی دووەمی ڕابردوودا 6486 حاڵەتی جیابوونەوەیان تۆماركردووە، لە مانگی شوباتی ڕابردووش، 5815 حاڵەتی جیابوونەوە تۆماركراون.

جیابوونەوە لەماوەی ئەم چەند ساڵەی دواییدا بۆتە دیاردە و مەترسی لەسەر كۆمەڵگەی موحافیزكاریی عیراقی دروستكردووە، لە هەمان كاتدا ئاماژەیە بۆ دروستبوونی كێشەی مەترسیدار لە ئایندەیەكی نزیكدا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×