حەشدی شەعبی لەپێکردنی پێڵاوی بێ گۆرەوی و پانتۆڵی کاوبۆی قەدەغەکرد
  2022-03-22       853       


حەشدی شەعبی لە نوسراوێکدا لایەنگرانی ئاگاداردەکاتەوە کە نابێت پیاوان پێڵاوی بێ گۆرەوی لەپێ بکەن شێوازی قژیان وەک رۆژئاواییەکان بێت. هەروەها هەموو جۆرە جلێکی تەسک و میکیاژی تۆخی بۆ ئافرەتان قەدەغەکرد.
 
ئاوێنه‌: دەستەی حەشدی شەعبی بەپێی نووسراوی ژمارە 134 کە رۆژی 20ی ئاداری 2022 دەرچووە چەند بڕیارێکی بۆ ئەندامانی دەکردووە و بەپێی نووسراوەکە کە لە رۆژی دورچونییەوە جێبەجێدەکرێت، ئەم شتانەی خوارەوەی لە پیاوان قەدەغە کردووە:
 
1- لەبەرکردنی پانتۆڵی کاوبۆ و کراسی خەتخەت.
2- لەبەرکردنی ئەو جلانەی کە ئاڵا و نووسینی بیانیان لەسەرە.
3- سەرتاشین بەشێوازی رۆژئاوایی.
4- نابێت پێڵاو بەبێ گۆرەوی لەپێبکرێت.
5- نابێت تاتۆی زەق دەربکەوێت.
6- پابەندبوون بە لەبەرکردنی ئەم جۆرە جلانەوە؛ رەنگی سپی، ئاسمانی، رەش، شین و قاوەیی.
7- هەرچی پەیوەندیی بە بەشەکانی ئاسایش، دیزاین، لوجستی، چاککردنەوەوە هەیە دەبێت بەدیاریکراوی جلوبەرگی سەربازی بپۆشن.
8- وێنەگرتن بە مۆبایل قەدەغەیە.

ئەوەشی بۆ ئافرەتان لەناو دامەزراوەکانی حەشدی شەعبی و بۆ ئەندامانی قەدەغەیە ئەمانەن:
 
1- لەبەرکردنی جلی تەسک بەهەموو جۆر و رەنگە زەقەکانییەوە.
2- میکیاژی تۆخ.
3-لەبەرکردنی ئەو جلانەی کە ئاڵا و نووسینی بیانییان لەسەرە.
4-پابەندبوون بە لەبەرکردنی ئەو جلانەی ئەم رەنگانەیان هەیە؛ سپی، نیلی، قاوەیی، رەش، ئاسمانی.
5- وێنەگرتن بە مۆبایل قەدەغەیە.

حەشدی شەعبی، لە ساڵی 2014 و بە فەتوای عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعە، بۆ شەڕی دژی داعش دروست بووە. حەشدی شەعبی لە نزیکەی 70 گرووپ پێکدێت و ژمارەیان بە 196 هەزار چەکدار دەخەمڵێندرێت. 
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×