ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق ڕێگاكانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرا ده‌كات‌و ڕونیده‌كاته‌وه كه به‌پێی ده‌ستور، په‌رله‌مان له‌سه‌ر داوای سێیه‌كی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان یان داواكاری سه‌رۆك وه‌زیران‌و به‌ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
ئاوێنه: پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند په‌رله‌مانتارێك هۆشدارییاندا له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان‌و دوباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ئه‌گه‌ری نه‌گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنی لایه‌نه‌سیاسه‌كان، ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، ده‌ستور كه ره‌زامه‌ندی گه‌لی عێراقی له‌سه‌ره، شێوازه‌كانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی دیاریكردوه، ئه‌ویش به دو رێگا ده‌بێت، جگه له‌و دو رێگایه‌ش هیچ لایه‌ن و ده‌زگایه‌ك ده‌سه‌ڵاتی نییه په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، هیچ كه‌سێك، چ دادوه‌ری و یاخود هه‌ر لایه‌نێكی دیكه، ناتوانێت چاره‌سه‌رێك بۆ دۆخی گه‌مارۆی سیاسی بسه‌پێنێت، جگه له به‌نده‌كانی ده‌ستور، بۆیه میكانیزمه‌كانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ده‌قی ماده‌ی 64ی ده‌ستور سنورداركراون كه پوخته‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌زۆرینه‌ی ڕه‌های ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، ئه‌ویش به دو بژارده ده‌بێت، یه‌كه‌میان له‌سه‌ر داوای سێیه‌كی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، دوه‌میشیان داواكاری سه‌رۆك وه‌زیران و به‌ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆك كۆمار په‌رله‌مان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق ڕاشیگه‌یاندووه، له‌م ده‌قه‌ی ده‌ستوردا ئاشكرایه كه هیچ لایه‌نێكی دیكه به‌لایه‌نی دادوه‌ریشه‌وه له‌ڕوی ده‌ستورییه‌وه ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی نییه، چونكه هیچ بنه‌مایه‌كی ده‌ستوری و یاسایی بۆ ئه‌م ڕێكارانه له‌ئارادا نیین.