پەرلەمانتارێك: بەكارهێنانی فڕۆكەی سەربازی لەلایەن پاڵێوراوی پارتییەوە قبوڵكراو نییە
  2022-03-23       752       


ئەحمەد كنانی ئەندامی پەرلەمانی عیراق پێی وایە، رۆشتنی رێبەر ئەحمەد پاڵێوراوی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار بە فڕۆكەیەكی سەربازی بۆ بەغدا، نامەیەكی ئیستفزازییە و مایەی قبوڵ كردن نییە.

ئاوێنه‌: ئەحمەد كنانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی، چوونی پاڵێوراوی پارتی بۆ بەغدا لە رێگەی فڕۆكەیەكی سەربازی سەربە سوپای عیراق قبوڵ نەكراوە، ناتوانرێت جگە لەوەی كە نامەیەكی ئیستفزازییە بۆ ركابەرە سیاسیەكانی لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار بە هیچ شتێكی تر لێكبدرێتەوە.

رونیشیكردووەتەوە، هەروەها ئەو كارە پێچەوانەی بنەمای هاوسەنگییە لەنێوان پاڵێوراوەكاندا، ئەوانی تر دەتوانن داوای لێپرسینەوە لە حكومەت بكەن.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، پێشتر رێبەر ئەحمەد بە فڕۆكەیەكی سەربازی عیراقی چووە شاری بەغدا و لەلایەن شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراقەوە پێشوازی لێكرا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×