موسەننا ئەمین: تا ئێستا ڕێژەی یاسایی ئامادەبوونی دانیشتنەكەی پەرلەمان كۆنەكراوەتەوە
  2022-03-23       601       

پەرلەمانتارێكی كورد ئاشكرایدەكات، بەزمانی ژمارە، تا ئێستا ڕێژەی یاسایی ‏پەرلەمانتاری پێویست كۆنەكراوەتەوە بۆ بەشداریكردنی لە دانیشتنەكەی شەممەی ‏ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، “دوور نییە دوابخرێت”.‏

ئاوێنه‌: بڕیارە 26ی ئەم مانگە، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامبدرێت و ‏تایبەت دەبێت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، لەو نێوەندەدا، هاوپەیمانیی سێقۆڵی، سەدر و ‏پارتی و سوننەكان، لەڕێگەی سەدرەوە هەوڵی تەواوكردنی نیسابی یاسایی دانیشتنەكە ‏دەدەن بە ئامادەبوونی دوو لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمان.‏

لەو نێوەندەدا سەدر داوای لە پەرلەمانتارانی سەربەخۆ كردووە بەشداریی دانیشتنەكە بكەن ‏و لەبەرامبەردا بەڵێنی دیكەی پێداوون، بەڵام موسەننا ئەمین، ئەندامی فراكسیۆنی ‏یەكگرتووی ئیسلامی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ‏تاوەكو ئێستا بەپێی زمانی ژمارەكان، ڕێژەی یاسایی بۆ دانیشتنەكەی ڕۆژی شەممەی ‏ئەنجومەنی نوێنەران و ئەو دوو لەسەر سێیەی كە پێویستە بۆ دانیشتنەكە، كۆنەكراوەتەوە. ‏

پەرلەمانتارە كوردەكە بەدووری نازانێت، ئەگەر گۆڕانكاریی نوێ لە هاوپەیمانێتییەكان ‏دروستنەبێت، دانیشتنەكەی ڕۆژی شەممەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ چەند ڕۆژێكی دیكە ‏دوابخرێت، ئەمە جگە لەوەی هەندێك پێشهات هەن كە لەسەر كاندیدەكان هێشتا ‏یەكلانەبووەتەوە و بۆیە دوای دانیشتنی دادگای فیدراڵیی عێراق ئەو پرسە زیاتر ڕوون ‏دەبێتەوە. ‏

لەبارەی هەوڵەكەی سەدر بۆ ئەوەی ڕێژەی یاسایی دانیشتنەكە بە سەربەخۆكان ‏تەواوبكات، موسەننا ئەمین پێیوایە، سەربەخۆكان هەموویان یەك بۆچوونیان نیە و ‏دابەشبوون، تەنانەت ئەگەر هەمووشیان یەك بۆچوونیان هەبێت، ڕێژەی یاسایی ئەندامانی ‏ئامادەبووی دانیشتنەكە تەواوناكرێت.‏

بڕیارە ڕۆژی شەممە 26ی ئازار دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار ‏بەڕێوەبچێت، لەكاتێكدا تا ئێستا كورد لەسەر كاندیدی سەرۆك كۆمار ڕێكنەكەوتوون و ‏هەروەها شیعەكانیش، بە هەردوو لایەنی ڕەوتی سەدر و چێوەی هەماهەنگی، لەسەر ‏پێكهێنانی حكومەت و كاندیدی سەرۆك وەزیران رێكنەكەوتوون.‏

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×