سەدر پەیامێک ئاڕاستەی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکات
  2022-03-25       490       


موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی بانگەشەی ئەوەی دەکات کە یەک لەسەر سێی پەکخەری کۆبونەوەکەی سبەی هەیە و سەرجەمیان پەرلەمانتارانی شیعەن، بەڵام ئەو بانگەشەیە دورە لەراستییەوە و پێیان دەڵێت " با یەک لەسەر سێ پەکخەرەکەی ئێوە نیشتمانی بێت و هاوپەیمانییەکەی ئێمەش نیشتمانی بێت".

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ هەینی موقتەدا سەدر لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتویتەر پەیامێکی ئاڕاستەی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان کردوە و نوسیویەتی، "ئەگەر یەک لەسەر سێی پەکخەری ئێوە بەتەواوی شیعەیە، ئەوکات داوامان لێبکەن گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانیش بە تەواوی شیعە بێت".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "بەڵام ئەوە زۆر دورە، بۆیە با یەک لەسەر سێ پەکخەرەکەی ئێوە نیشتمانیی بێت و هاوپەیمانییەکەی ئێمەش نیشتمانیی بێت".

سبەی شەممە (26-3-2022) پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆدەبێتەوە، بەپێی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵیی عێراقیش بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، پێویستە دو لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمان کە دەکاتە 220 ئەندام لە دانیشتنەکەدا ئامادەبن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×