ژمارەی پەرلەمانتارانی ئامادەبوی كۆبونەوەكەی پەرلەمان ئاشكراكرا
  2022-03-26       847       

پەرلەمانی عێراق پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند، كۆبونەوەی ئاسایی پەرلەمان بە ئامادەبونی 202 پەرلەمانتار دەستی پێكرد.

ئاوێنە: فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتی، كۆبونەوەی ئاسایی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان و بە ئامادەبونی 202 پەرلەمانتار دەستی پێكرد.

بەو پێیە نیسابی یاسایی بۆ دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار تەواو نەبو بۆیە پەرلەمان كۆبونەوەكەی بۆ دانیشتنی ئاسایی گۆڕیوە.

پێشتریش میدیاكانی نزیك لە چوارچێوەی هەمانگی رایانگەیاند كە ئیمزای 126 پەرلەمانتار دراوەتە سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كە بایكۆتی دانیشتنەكەی ئەمڕۆیان كردوە.  

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×